
لە سالی ٢٠٢٤ پێوانەی زیرەكی ستانفۆرد بینە٥-باشووری كوردستان پڕۆسەی گشتاندنی لە هەرێمی كوردستان بە نموونەی ٣٧٥١ تاقیكراو بە كۆتا هاتووە، كە دەتوانرێت بۆ تەمەنی ٢ ساڵی تا ٨٥ ساڵی سوودی لێوەربگیردرێت، لەو كاتەوە لەلایەن سەرچیا ڕەسول، خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە دەروونزانی كلینیكی، چەندین خوولی فێركاری ئەنجامدراون کە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەژداربووی هەبووە. بە هەردوو شێوەزاری كرمانجی خواروو و شێوەزاری كرمانجی ژووروو پاكێجەكە بەردەستە لە هەرێمێ كوردستان، پڕۆسەی نموونە وەرگرتنی لە خانەقین تا زاخۆ ئەنجامدراوە لە ماوەی سێ ساڵ و ٢ مانگ لەلایەن ڕاهێنراوانی ئەم پێوانەیە.